یەکەم یاریی تارمی بۆ «پۆرتۆ»
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i385971-یەکەم_یاریی_تارمی_بۆ_پۆرتۆ
ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران، بۆ یەکەمجار بە کراسی تیپە تازەکەی دەچێتە مەیدانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2020 12:44 Asia/Tehran
  • یەکەم یاریی تارمی بۆ «پۆرتۆ»

ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران، بۆ یەکەمجار بە کراسی تیپە تازەکەی دەچێتە مەیدانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«مەھدی تارمی» دوای وەرزێک سەرکەوتن و دەستخستنی ناسناوی ئاغای گۆڵی ھەڵبژاردە تۆپی ێی پۆرتۆگال بە تیپی ناوداری «پۆرتۆ»وە پەیوەست بوو.

ئەم یاریزانە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە شێوەی فەرمی گرێبەستە چوارساڵەکەی لەگەڵ ئەم تیپەدا واژۆ کرد، دوێنێ بۆ یەکەمجار ئامادەی پێکھاتەی تیپی پاڵەوانی پۆرتۆگال بوو.

«پۆرتۆ» لە کێبەرکێیەکی دۆستانەو پرۆڤەکارانەدا بە دەرەنجامی پێنج، یەک لە تیپی «ئاکادیمیکا»ی بردەوە. تارمی لە نبوەی دووھەمی ئەم کێبەرکێیەدا چووە مەیدانەوە بەڵام ھەلی گۆڵ کردنی بۆ نەڕەخسا.