بەشداریی تیپی باڵەی پارێزگای کوردستان لە ھەڵبژاردەدا یەکلایی بووەوە
دوای بژاردنی خەرجە ١٥٠ ملوێن تمەنییەکەی بەشداری کردن لە کێبەرکێی ھەڵبژاردە، لە لایەن فەرمانگەی گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستان، تیمی باڵەی کوردستان بە بارەبووی پارێزگاری کوردستان، ئەنجومەنی شارو شارەوانیی سنەو ھەروەھا کۆمپانیای «ڕاھبابی میلەل»ی مەریوان، بەشداریی ئەم تیپە لە کێبەرکێکانی خولی تازەی ھەڵبژاردەدا یەکلایی بووەوە.
بە ێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نوێنەرانی ئەنجومەنی ئیسلامیی شارو شارەوانیی سنەو کۆمپانیای «ڕاھبابی میلەل»ی مەریوان لە دیدار لەگەڵ پارێزگاری کوردستان لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە بارەبووی نوێنەری کوردستان لە ھەڵبژاردەی باڵەدا بکەن ھەتا توانێ بەشداریی کێبەرکێکان بکات.
لەو کۆبوونەوەیەدا لە سەر ئەوەش ڕێککەوتن کە پارێزگاری کوردستان ملیاردێک تمەن لە گیرفانی خۆی و ئینجا ھەریەکە لە شارەوانی و ئەنجومەنی ئیسلامیی شاری سنەش ملیاردێک تمەن و کۆمپانیای «ڕاھبابی میلەل»ی مەریوانیش کە پێشتر داکۆکیکاری سەرەکیی تیپەکە بووە دوو ملیارد تمەن بۆ بەشداری کردنی تیپەکە لە کێبەرکێکاندا تەرخان بدەن.
دوای ئەم ڕێککەوتنە تیپی کۆمپانیای «ڕاھبابی میلەل»ی مەریوان بە ناوی کۆمپانیای «ڕاھبابی میلەل»ی کوردستانەوە لە کێبەرکێکانی داھاتوودا بەشداری دەکات.