مەلەوانێکی کورد ڕێکۆردی ئێرانی گۆڕی
ئهیلوول 06, 2020 23:24 Asia/Tehran
سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و لاوانی مەهاباد وتی: جەمال ڕەسووڵی، مەلەوانی مەهابادی توانی مەودای ٤ کیلۆمەتری بەنداوی مەهاباد بە دەست و پێی بەستراو ببڕێ.
قەرەنی مستەفا پوور ڕایگەیاند: مەلەوانی مەهابادی جەمال ڕەسووڵی، بۆ دەسخۆشی و ڕێزلێنان لە کادیری پزیشکی و دەرمانیی ئێران و بیر هێنانەوەی یاد و بیرەوەرییەکانی مەلەوانە شەهیدەکان بە دەست و پێی بەستراوەوە لە بەنداوی مەهاباد مەلەی کرد.
ناوبراوی گوتیشی : لە ڕەوتی ئەو ڕێکۆردگیرییە کە بە مۆڵەتی فیدراسیۆنی وەرزشە گشتییەکان و ئامادەبوونی بەرپرسی تۆماری ڕێکۆردی لێژنەی وەرزشە گشتییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا بەڕێوە چوو، ڕەسووڵی توانی مەودای ٤ کیلۆمەتری بەنداوی مەهاباد بە دەست و پێی بەستراو ببڕێ و ڕێکۆردی ئێران لەو بوارە بگۆڕێت.