درەوشانەوەی فیلمەکەی ئوزدیل لە فستیڤاڵی تورکیا
کورتە فیلمی "بارگران" بەرهەمی یەلماز ئوزدیل خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ٣١ ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە ئەنقەرەی بردەوە.
کورتە فیلمی " بارگران" بەرهەمی یەڵماز ئوزدیل دەرهێنەری کوردی تورکیا خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ٣١ ی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەنقەرەی بردەوە.
بارگران کە لە شاری ماردین بەرهەم هاتووە چیرۆکی کەسێک بە ناوی ئاودل دەگێڕێتەوە کە کە لەگەڵ خوشکەکەی کە لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریاوە گەڕاوەتەوە، هەوڵ دەدەن بنەماڵەکەیان ئیدارە بکەن.
ئوزدیل لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئەو خەڵاتە وتی: ئەمە ٢٢ هەمین خەڵاتە کە بارگران وەریدەگرێت. لە ٦ فێستیڤاڵ کە لە ناوخۆی تورکیا بەڕێوە چووە لە ٤ فتستیڤاڵی بارگران خەڵاتی وەرگرتوو بە ئەو فیلمەوە دەرکەوت کە فیلمێکی کوردییش دەتوانێت چ لە ناوخۆی تورکیا و چ لە بواری نێودەوڵەتی خەڵات وەربگرێت.
ئەو فیلمە تا بە ئەمڕۆ لەلایەن ٨٧ فستیڤاڵی نێودەوڵەتییەوە قبووڵ کراوە. لە ڕێکەوتی ٢٣ ی مەی ٢٠٢٠ یش لە فێستیڤاڵی فیلمی بارسێلۆن خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بیانی بردەوە .