ئه‌یلوول 19, 2020 17:00 Asia/Tehran
  • دان پێدانانی تاڵی ڕۆنی کێلمەن : ئیدی ناتوانم لە سەر پێی ڕاوەستم

پاڵەوانی هەشت خولی بە دوای یەکی مەستر ئولەمپیا دەڵێ ئەم ڕۆژانە تەنانەت ناتوانێ به ڕێگا بڕوات .

ڕۆنی کێلمەنی 56 ساڵان  وەرزشکاری  بواری لەش جوانی ، هەشت جاری بە دوای یەک لە پێشبڕکێیەکانی  بلیمەتەکانی  وەرزشی  لەش جوانیی  مەستر ئولەمپیا  بوو بە یەکەم بەڵام  ئەمڕۆکە یەکێک لە گەورەترین کەسایەتیەکانی ئەو  وەرزشەیە کە کێشەی زۆری هەیە و تەندرۆستی خۆی لە دەستداوە .

یەکەم  نیشانەی  لاواز بوون لەو  وەرزشکارە کاتێک دەرکەوت کە ناوبراو حەوت نەشتەرگەری پشتی ئەنجام دا بوو .

کێلمەن ئەو کاتە بە ناڕەحەتیەوە وتی  کە ئایا  هێشتا  دەتانەوێ وەکوو من بن ؟  هەر ئەو جۆرەی کە دەیبینن  من هەشت جار بوومەتە پاڵەوانی  مەسترئولەمپیا کە  ئێستا ناتوانم  بڕۆمە ڕێگا . ناوبراو دوو ملوێن یۆرۆی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری خۆی خەرج کردووە  بەڵام  هێشتا ناتوانێ  رێ بکات و ئەو پرسە  بووەتە هۆی ڕەنج و ئازاری ناوبراو .

کێلمەن ڕایگەیاند ئامادەی  نەشتەرگەریەکی  دیکەیە و بەو بۆنەوە جارێ لە ویلچێر کەڵک وەردەگرێت .

سەرپەیڤ