کۆچی دوایی شاعیرو نووسەری ھەڵکەوتەی ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386874-کۆچی_دوایی_شاعیرو_نووسەری_ھەڵکەوتەی_ئەفغانستان
سولەیمان لایق شاعیرو نووسەری ھەڵکەوتەی ئەفغانستان کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2020 14:28 Asia/Tehran
  • کۆچی دوایی شاعیرو نووسەری ھەڵکەوتەی ئەفغانستان

سولەیمان لایق شاعیرو نووسەری ھەڵکەوتەی ئەفغانستان کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تولوع نیوز، ئەم وێژەوانە ئەفغانییە دوای ساڵێک بەرگە گرتنی ئەو برینە قورسانەی لە ھێرشێکی تیرۆریستیی سەر پێتەختی ئەفغانستان لێی کەوتبوو گیانی بەخشی و ڕۆژی سێ شەممە لە کابۆڵی پێتەخت دا ئەسپەردەی خاک کرا.

«غوڵام موجەدەد» ناسراو بە«سولەیمان لایق» لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی گەلی ئەفغانستان و لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی بواری سیاسەت و ڕۆشنبیریی بوو کە لە ویلایەتی «پەکتیکا» لە دایک بوو.

«سولەیمان لایق» لەو شاعیرە پێشەنگانی قوتابخانەی نوێ و شێوازی نیماییە لە ئەفغانستان کە بە دوو زمانی فارسی و پەشتوو ھۆنراوەی دادەنا.

ناوبراو پێشنەی چالاکی نواندنی وەک وەزیری ھۆزو ئەتنەکان و ھەروەھا سەرۆکایەتیی زانستەکانی ئەفغانستانیشی ھەبووەو چەندین کتێبیشی بە تەوەرەی سیاسەت و ھۆنراوە نووسیوە.