جلسوورەکانی تاران شارجەی ئیماراتیان لەگۆ خست... ئێران چوار _ ئیمارات ھەرھیچ
ئهیلوول 25, 2020 00:08 Asia/Tehran
بردنەوەی بێ سێ و دووی پێرسپۆلیس، چوار گوڵی سەرکەوتووانەی لە بەرامبەر شارجەی ئیمارات دا نەخشاند.
تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران توانی بە بردنەوەی چوار بە سیفر لە بەرامبەر شارجەی ئیمارات سەرکەوتنێکی شیرین بۆ خۆی و وڵاتەکەی دەست بخات.
تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیس لە دوایین و گرینگترین کێبەرکێی خۆی دا لە گروپی سێھەمی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، کاتژمێر ٩و ٣٠ خولەک بە وەرزشگای «جاسم بن حەمەد»ی شاری دەوحەی قەتەر بۆ تیپەکەی «شارجەی» ئیمارات چووە مەیدانەوەو کە بە سێ گۆڵ لە نیوەی یەکەمی یارییەکەو گۆڵێکی زێدەوەختی نیوەی دووھەم خەنیمەکەی بەزاند.
ئەم کێبەرکێیە ٩٦ خولەکی خایاند.
یارییەکەی دیکەی پێرسپۆلیس ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو لەگەڵ تیمی عەرەبستاندا ئەبێت.