تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 15:58 Asia/Tehran
  • گوڵ موحەممەدی: ھیوادارم ھەوڵەکانم پلەی پاڵەوانیی لێ بکەوێتەوە

گەورەڕاھێمی تیپی پێرسپۆلیس وتی: شیاوی بەشداری لەم قۆناغەی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتی بووین و ھبوادارم ئەو ھەوڵانەی کە ھەتا ئێستا سەرباری تەواوی گرفتەکانمان داومانە، پلەی پاڵەوانیی لێ بکەوێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «یەحیا گوڵ موحەممەدی» ڕۆژی ھەینی لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەرلە کێبەرکێی تیپەکەی لەگەڵ «ئەلنەسری عەرەبستان» لە قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، وتیشی: بەرلە ھەموو شتێک جێی خۆیەتی دەستخۆشی لە بەرپرسانی بەڕێوەبەری کێبەرمێکان بکەین، لە فیدراسیۆنی قەتەریش لە بەر ئەو ڕێک و پێکییەکە لە کێبەرکێکاندا ڕەچاویان کرد بوو دەستخۆشی دەکەم.

وتیشی: گەییشتووینەتە قۆناغی پێش کۆتایی و تیپی بەرەوە ڕێی لە قۆناغی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا دەکەوێت، ھەم ئێمەو ھەم ئەلنەسر بە لێھاتوویی خۆمان گەییشتینە ئەم قۆناغە. لە کێبەرکێکانی ئەم دواییەدا یارییەکی باشمان لە خەنیمی عەرەبستانی خۆمان بینی. تیپێکی ڕێکمەندەو ماندویی نەناسانە یاری دەکات. بە ڕاستی شیتوی ئەوەش بوون کە بگەنە ئەم قۆناغە. بەڵام ئێمەش ھەر بۆ گەییشتن بەم قۆناغە شیاو بووین. دەشتوانین ئەو شیاوەتییەمان لە یارییەکەی سبەینێ پیشان بدەین . ھانەو ئامانجمان زۆرە بۆ ئەوەی بگەینە قۆناغی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا. گەورەترین ئامانجیشمان شادکردنی دڵی ھەودارانمانە. یارییەکەی سبەینێمان دەتوانێ زۆرێک لە گرفتەکان لە یادی خەڵکەکەمان بباتەوەو دەتوانین دڵی جەماوەری ئێرانی پێ شاد کەین.

سەرپەیڤ