تشرینی یه‌که‌م 05, 2020 07:27 Asia/Tehran
  • فیلمی دەرهێنەرێکی کورد گەیشتە فێستیڤاڵی کانزاسی ئەمریکا

فیلمی " بێ سرۆڤە" گەیشتە گەورەترین فێستیڤاڵی سەربەخۆی ویلایەتی کانزاسی ئەمریکا.

 

 کورتە فیلمی " بێ شرۆڤە" لە دەرهێنانی ژیوار فەرەج زادە لە شاری ساحێب سەر بە سەقز گەیشتە هەژدەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی تالگراسی ئەمریکا.

کورتە فیلمی بێ شرۆڤە لە چەندین فێستیڤاڵ بەشداری کردووە و چەندین خەڵاتی لە ئاستی جیاواز وەرگرتووە.

شیاوی باسە کە ئەو فێستیڤاڵە ١٦ تا ٢٥ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ لە ویلایەتی کانزاسی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ