یەکەم فێستیڤاڵی دەف ژەنی ئانلاین لە مەهاباد بەڕێوە دەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i387445-یەکەم_فێستیڤاڵی_دەف_ژەنی_ئانلاین_لە_مەهاباد_بەڕێوە_دەچێت
سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد وتی: یەکەم فێستیڤاڵی دەف ژەنی و مەولوودی خوێنی ڕۆژاوای ئێران لەژێر ناوی " نەوای وەحدەت" بە میوانداری ئەو شارە لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2020 17:59 Asia/Tehran
  • یەکەم فێستیڤاڵی دەف ژەنی ئانلاین لە مەهاباد بەڕێوە دەچێت

سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد وتی: یەکەم فێستیڤاڵی دەف ژەنی و مەولوودی خوێنی ڕۆژاوای ئێران لەژێر ناوی " نەوای وەحدەت" بە میوانداری ئەو شارە لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەڕێوە دەچێت.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیامەند جەوانبەخت ڕایگەیاند: ئەو فێستیڤاڵە لە سێ بەشی تاکەکەسیی دەف ژەنی، مەولوودی خوێنی و گرووپی بەڕێوە دەچێت و هۆگران دەتوانن بۆ بەشداری لەو فێستیڤاڵە تا حەوتی خەزەڵوەری ئەمساڵ بەرهەمەکانی خۆیان بنێرن بۆ دەبیرخانەی ئەو فێستیڤاڵە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی ڕێوڕەسمی کۆتایی هاوکات لەگەڵ هەفتەی یەکگرتوویی لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ ی خەزەڵوەر هەر رێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەڕێوە دەچێت.