تشرینی یه‌که‌م 06, 2020 16:50 Asia/Tehran
  • وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق سەردانی سلێمانی دەکات

«عەدنان درجال» وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق سەردانی شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان «عەدنان درجال» کۆنەیاریزانی تۆپی پێ و وەزیری وەرزش و لاوانی ئێستای عیراق بۆ یەکەمجار لە پاش دەستبەکاربوونی لەم پۆستەی دا حەوتەی داھاتوو سەردانی شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان دەکات.

سەرچاوەیەکی تایبەت نزیک لە «عەدنان درجال»ەوە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بریارە سەرەتای حەوتەی داهاتوو «عەدنان درجال» بگاتە شاری سلێمانی و پاش چەند کۆبوونەوە و دیدارێک چەندین دامەزراوەی وەرزشیش بە سەرکاتەوە.

پێشتر «عەدنان درجال» چەند جارێک سەردانی شاری سلێمانیی کردووە بەڵام لەو ساتەوەی پۆستی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراقی بە ئەستۆ گرتووە، هیچ سەردانێکی بۆ سلێمانی نەبووە.

سەرپەیڤ