بەرنامەی جیھانیی خۆراک خەڵاتی نۆبێلی ئاشتیی بردەوە
لێژنەی نۆبێل، خەڵاتی ئاشتیی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بەخشی بە بەرنامەی جیھانیی خۆراک«WFP» سەربە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لێژنەی نۆبێل ھۆی ئەو ھەڵبژاردنەی بۆ ھەوڵەکانی بەرنامەی جیھانیی خۆراک لە ئاراستەی خەباتی دژی برسیەتی لە ناوچە شەڕتێکەوتووەکان و ھەروەھا یارمەتی دانی چاک بوونەوەی دۆخ و دامەزراندنی ئاشتی لەو ناوچانەدا گەڕاندەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، « گرتا تانبێرگ» ھەڵسوڕاوی سوییدیی ژینگەو « جاسیندا ئاردێن» سەرۆک وەزیرانی نیۆزیلەند لەو پاڵێوراوانەی دیکە بوون کە بۆی ھەبوو خەڵاتەکە وەربگرن.
بەرنامەی جیھانیی خۆرام لە ساڵی ١٩٦٣ پێکھاتووە و لە ساڵێکدا یارمەتیی ٨٣ وڵات و زیاتر لە ٨٦ ملوێن مرۆڤ لە سەرتاسەری جیھان دەدات.
ئەم ڕێکخراوەیە یارمەتییە خۆراکییەکانی لە ڕەوشتێکی نائاسایی و پێویست دا دابەش دەکات و بە ھاوکاریی کۆمەڵگاکانی خۆجێیی بۆ چاک کردنەوەی باری خۆراک و ڕاگەییشتن بە ھەل و مەرجیاندا ھەوڵ دەدات.