یانەی نه‌ورۆز لە ھەرێمی کوردستان خۆی گەیاندە قۆناغى ٣٢ـى جامى عێراق
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆزی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان سەرەنجام گەییشتە قۆناغی ٣٢ی جامی عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان لە پاش ھەوڵ و چالاکییەی پشوودرێژانە سەرەنجام له یارییه‌کى تاک لایه‌نه‌و پڕگۆڵ دا، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى «نه‌ورۆز» له «سوهێل نه‌ینه‌وا»ى برده‌وه‌و بۆ یه‌که‌مجار له مێژوودا گه‌یشته قۆناغى ٣٢ـى جامى عێراق .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە یارییەکەی نێوان ھەردووک یانەی یانه‌ى «نه‌ورۆز» و «سوهێل نه‌ینه‌وا» ڕۆژی ڕابردوو له شارى سلێمانى به‌رێوه‌چوو کە لە ئەنجام دا، یایزانانی یانەی«نه‌ورۆز» به ئه‌نجامێکى گه‌وره‌و ٩-٠ یارییه‌کەیان بردەوە.
گۆڵه‌کانى یارییه‌که لە لایەن یاریزانان «ئاسۆ رۆسته‌م»، «یه‌حیا جه‌بار»،«سه‌روو هاتریک»، «ئاراز مسته‌فا»،«شوانه مه‌حمود»و «شوانه قادر» مسۆگەر کرا.
ئەوە بۆ یەکەمجارە بە درێژایی مێژووی چالاکییەکانی «یانەی نەورۆز» بە قۆناغی ٣٢ی جامی عێراق بگات.