گەنجێکی پیرانشاریی لەگەڵ یانەی ئیستقلالی تاران گرێبەستی واژۆ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i388555-گەنجێکی_پیرانشاریی_لەگەڵ_یانەی_ئیستقلالی_تاران_گرێبەستی_واژۆ_کرد
گەنجێکی ١٩ ساڵانی پیرانشاری بە ناوی " فەردین ڕابت" خەڵکی شاری پیرانشار گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ یانەی ئیستقلالی تاران واژۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2020 06:09 Asia/Tehran
  • گەنجێکی پیرانشاریی لەگەڵ یانەی ئیستقلالی تاران گرێبەستی واژۆ کرد

گەنجێکی ١٩ ساڵانی پیرانشاری بە ناوی " فەردین ڕابت" خەڵکی شاری پیرانشار گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ یانەی ئیستقلالی تاران واژۆ کرد.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەردین ڕابت، گەنجی پیرانشاری کە سەردەمانێک بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی ڕووی لە کۆڵبەری کردبوو، ئێستا بە هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر توانیویە گرێبەستێکی پێنج ساڵە لەگەڵ یەکێک لە گەورەترین یانەکانی خولی نایابی ئێران واتا ئیستقلالی تاران واژۆ بکات.

شیاوی باسە کە فەردین ڕابت لەدایک بووی ١٣٨٠ی هەتاوی(2001)  لە شاری پیرانشارە و توانیویە بە هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر بگاتە ئەو پێگەیە.