وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عیراق پێشوازی له‌وه‌فدێکی سلێمانی کرد
عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عیراق پێشوازی کرد له‌وه‌فدێکی وه‌رزشی پارێزگای سلێمانی به سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆکی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به وه‌رزش و لاوانی پارێزگاکه .
به پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ،وه‌فدی وه‌رزشی شاری سلێمانی ، کۆمه‌ڵێک داواکاریی په‌یوه‌ست به وه‌رزشی شاری سلێمانی و کوردستانیان ئاراسته‌ی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق کردوو هه‌روه‌ک به ره‌سمی بانگهێشتیان کرد بۆ سه‌ردانی شاری سلێمانی تا له نزیکه‌وه چاوی به یاریگه و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌کانی شاره‌که بکه‌وێت و که‌م و کوڕی و پێداویستییه‌کان یان بۆ چاره‌سه‌ر بکات ئه‌وه‌ش له پێناو بوژاندنه‌وه‌ی وه‌رزشی کوردستان و عێراق به‌و پێیه‌ی شاری سلێمانی یه‌کێکه له شاره گه‌وره‌کانی عێراق که ساڵانه چه‌ندین چالاکی جۆراو جۆری وه‌رزشی لێ ئه‌نجام ده‌درێت.