دوو یاریزانی کورد بۆ کێبەرکێی دیاری کردنی باشترین یاریزانه پڕۆفشناڵەکانی ئەم حەوتەیەی ئاسیا ھەڵدەبژێردرێن
یه‌کێتی تۆپی پێی ئاسیا له میانه‌ی دیاری کردنی باشترین یاریزانه پڕۆفشناڵەکانی ئاسیا ، بۆ ئه‌م حەوتەیە دوو یاریزانی کوردی ھەڵبژاردووە ھەتا بەشداریی کێبەرکێکە بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیا وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە، یه‌کێتی تۆپی پێی ئاسیا له میانه‌ی دیاری کردنی باشترین یاریزانه پڕۆفشناڵەکانی ئاسیا ، بۆ ئه‌م حەوتەیە دوو یاریزانی کورد «ئه‌حمه‌د یاسین» و «ئوسامه رەشید»ی ھەڵبژاردووە بۆ رکاربه‌ری کردن لە ئاراستەی دەرکەوتنی باشترینی یاریزانی ئاسیا .
ھەڵبژاردنی ئەم دوو یاریزانە کوردە بۆ بەشداری کردنی کێبەرکێی دەرکەوتنی باشترین یاریزانی پڕۆفشناڵ لە ئاستی ئاسیادا، له کاتێکدایه کە راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق «کاتانیچ» هه‌ردووکیانی له پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوور خستووەته‌وه .
یه‌کێتی تۆپی پێی ئاسیا بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کێبەرکێ تایبەتییەی پشت بە ئاستی توانایی یاریزانەکان دەبەستێت ولەئێستاش دا لەو چوار یاریزانەی کە ھەڵبیژاردوون دووانیان «ئه‌حمه‌د یاسین» و «ئوسامه رەشید»ی بە ڕەگەزکوردن.