درەوشانەوەی فیلیمێکی ئێرانی لە کۆڕەجێژنەکانی «برێکلی» و « بانکۆک تای»
فیلیمی سینەمایی ئێرانیی « گۆڕھەڵقەن» لە کۆڕەجێژنەکانی فیلیمی «برێکلی»ی ئەمریکاو «بانکۆک تای»ی تایلەند، خەڵاتی باشترین فیلیمی سینەمایی بردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، فیلیمی سینەمایی «گۆڕھەڵقەن» لە دەرھێنانی «کازم موللایی» لە بیست و نۆھەمین کۆڕەجێژنی فیلیمی «برێکلی»ی ئەمریکا توانی خەڵاتەکانی باشترین فیلیمی دەرەوەیی و باشترین فیلم لە ڕوانگەی تەماشاکانەوە مسۆگەر بکات.
ئەم فیلیمە ئێرانییە حەوتەی ڕابردووش لە بەشی کێبەرکێی شەشەمین فستیڤاڵی فیلیمی بانکۆک تای»ی تایلەند، پیشان دراو خەڵاتی باشترین فیلیمیشی لەم بۆنە نێونەتەوەییەدا وەرگرت.
«گۆڕھەڵقەن» باسی بەسەرھلاتی ئافرەتێک دەکات کە بەرلە زەوجینی دووبارەی تووشی گرفتێکی تاقەت پڕوکێنی ژیانی تاکەکەسی دێت.
ئەم فیلیمە لەم دواییەدا لە بیست و حەوتەمین فستیڤاڵی فیلیمی «ئاستین»ی ئەمریکاش خەڵاتی باشترین فیلیمی لە ڕووی بەسەرھاتەوە بردەوە.