سەندیکای یاریزانان بەڕێوەچوونی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە قەتەری مەحکوم کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i388839-سەندیکای_یاریزانان_بەڕێوەچوونی_لیگی_پاڵەوانانی_ئاسیا_لە_قەتەری_مەحکوم_کرد
لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژھەڵات ، سەندیکای نێودەوڵەتیی یاریزانانی پرۆفشناڵ بەڕێوەچوونی ئەم یاریانەی لە قەتەر مەحکوم کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2020 09:07 Asia/Tehran
  • سەندیکای یاریزانان بەڕێوەچوونی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە قەتەری مەحکوم کرد

لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژھەڵات ، سەندیکای نێودەوڵەتیی یاریزانانی پرۆفشناڵ بەڕێوەچوونی ئەم یاریانەی لە قەتەر مەحکوم کرد.

سەندیکای نێودەوڵەتیی یاریزانانی پرۆفشناڵ بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەپەرۆشی خۆی لە بەڕێوەچوونی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە وڵاتی قەتەر و کاریگەریی رۆحی و جەستەیی لە سەر یاریزانان و بنەماڵەکانی ئەوان دەبڕی . 

یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی  ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوا بە میوانداریی وڵاتی قەتەر بەڕێوەچوو و پێرسپۆلیسی ئێران گەیشتە فیناڵ . یاریەکانی رۆژھەڵاتیش بە میوانی وڵاتی قەتەر لە چەند حەوتەی دیکەدا دەست پێدەبێ . 

 فیناڵی لیگی پاڵەوانانی 2020ی  ئاسیا و نوێنەری رۆژھەڵاتی ئاسیا رۆژی 29 ی سەرماوەز لە قەتەر بەڕێوەدەچێ .