رۆمانێک لەسەر شنگال لە عەرەبیەوە کرایە فارسی
تشرینی دووهم 09, 2020 14:39 Asia/Tehran
ڕۆمانی پاکیزەکەی شنگال نووسراوی "وارد بەدر سالم" و وەرگێڕانی یاسین عەبدی بڵاو کرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بڵاوڤگەی پارسە لە ئێران ڕۆمانی " باکرە ی سنجار"( پاکیزەکەی شنگاڵ) نووسراوی "وارد بەدر سالم" کە نووسەری جوانڕۆیی یاسین عەبدی لە عەرەبیەوە وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی فارسی، لە 496 لاپەڕەدا چاپ کرد.
ئەم ڕۆمانە ژینۆساید و پاکتاوی ڕەگەزی و ئایینی ئێزدییەکان دەگێڕێتەوە و پێمان دەڵێت کە چۆن لە سەدەی بیست و یەکدا ژنان و کچانی ئێزدی وەک کۆیلە و کەنیزەک لە بازاڕەکانی کۆیلە فرۆشیدا هەڕاج دەکرێن.