یاریەکانی بەرایی مۆندیاڵی 2022 : بەرازیل کەوتە سەرووی خشتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389128-یاریەکانی_بەرایی_مۆندیاڵی_2022_بەرازیل_کەوتە_سەرووی_خشتە
ھەڵبژاردەی کۆلومبیا بە راھێنەریی کارلۆس کەی رووش شکستێکی قورسی لە بەرامبەر میوانەکەی خۆی ئۆرۆگۆئە تاقی کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2020 06:26 Asia/Tehran
  • یاریەکانی بەرایی مۆندیاڵی 2022 : بەرازیل  کەوتە سەرووی خشتە

ھەڵبژاردەی کۆلومبیا بە راھێنەریی کارلۆس کەی رووش شکستێکی قورسی لە بەرامبەر میوانەکەی خۆی ئۆرۆگۆئە تاقی کردەوە .

یاریەکانی قۆناغی چەند یانەیی بەرایی پاڵاوتنی جامی جیھانیی 2022 ی قەتەر ، سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەمریکای باشوور بە سێ یاری بەردەوام بوو . 

ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا سێ بە سفر لە بەرامبەر ھەڵبژاردە میوانەکەی واتە ئۆرۆگۆئە دۆڕاندی . 

ھەڵبژاردەی بەرازیلیش بێ ئامادەبوونی نەیمار توانی بە تاکە گۆڵی رۆبێرتۆ فێرمینیۆ لە ڤەنزۆئێلا بباتەوە  بە 9 خاڵ بکەوێتە سەرووی خشتەی دە ھەڵبژاردەی ئەم ناوچەیە . 

ھەروەھا ھەڵبژاردەی شیلی بە دوو گۆڵ لە پیرۆی بردەوە و بۆ پلەی دەھەم ھەڵکشا .