ئەمڕۆ ساڵھاتی کۆچی دوایی شاعیری سروشت و جوانی ، گۆرانی نەمر
عەبدوڵڵا سلێمان ناسراو بە گۆران ساڵی 1950 لە شاری هەڵەبجە هاتە سەردونیا .
یەکەمین کۆمەڵە شێعری گۆران بە ناوی «بەھەشت و یادگار» لە ١٩٥٠ لەسەر ئەرکی عەلائەدین سەججادی لە بەغدا لە چاپ دراوە. لە ساڵی ١٩٥٤دا لە چاپخانەی ژین قەسیدە درێژەکەی «پەیامی کورد بۆ میھرەجانی چوارەمی گەنجان و قوتابییان لە بوخاریست» لە چاپ دەدات.
گۆران یەکەم شاعیری کورد بووە کە شێوازی کۆنی عەرووزی وەلا دەنێت و شیعری کوردی دەگەڕێنێتەوە بۆ شێوازی ھیجای کوردی.
باوەڕی وابووە کە ئەبێت شێعری کوردی لە عەرووزەوە بگرێتەوە بۆسەر کێشی پەنجە(ھیجا)ی کوردی.
ئەو کێشەی کە فلکلۆری کوردی و شیعری ھەورامی لە سەردەمی ئەردەلانیەکان پێھۆنراوەتەوە.
گۆران بێجگە لە شیعر دەستێکی بەرزیشی لە بواری پەخشاندا بووە.
لە کاتی ژیانیدا سێ دیوانە شیعری «بەھەشت و یادگار» و «فرمێسک و ھونەر» و «پەیامی کورد» ھەروەھا لە ١٩٥٣ و ١٩٦١دا ھەڵبژاردەیەکی چیرۆکی بێگانە و ھێندێ سەرنجی رەخنەگرانەی بە چاپ گه یاندووه .