ڕیاڵ مه‌درید هێزی خۆی به‌رانبه‌ر ئینته‌ر نیشاندا و بایرن گه‌یشته 16
شەوی چوارشه‌ممه لەسەر پێنجشەممە له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ شه‌ش یاری گرنگی دیکه ئه‌نجامدران، ڕیاڵ مه‌درید یاری لوتکه‌ی له ئینته‌رمیلان برده‌وه و بایرن مونیخ وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌ڵمانیا گه‌یشتنی به قۆناغی 16یه‌کلاییکرده‌وه.
له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا یانه‌ی ئینته‌رمیلان له یاریگای جوسێپی میاتزا میوانداری ڕیاڵ مه‌دریدی کرد، یانه‌ی شاهانه به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی خانه‌خوێ تۆمارکرد. گۆڵی یه‌که‌م له خوله‌کی حه‌وت به لێدانی سزا له‌لایه‌ن ئیدین هازارد، گۆڵی دووه‌میش له خوله‌کی 59 له‌لایه‌ن ڕۆدریگۆ گوسهوه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، ڕیاڵ مه‌درید ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده حه‌وت و به جیاوازی خاڵێک به‌رانبه‌ر بوروسیا مونشنگلادباخ پله‌ی دووه‌می گروپه‌که‌ی گرته‌وه.
له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگی دیکه‌دا، یانه‌ی بایرن مونیخی ئه‌ڵمانی له ئالیانز ئارینا میوانداری ڕێدبول سالزبۆرگی نه‌مسایی کرد و به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێک بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.
له یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی ئاتالانتا بێرگامۆی ئیتاڵی له یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام تۆڵه‌ی یاری چوونی له یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی پاڵه‌وانی ئینگلته‌را کرده‌وه.