ھەڵبژێردرانی دوو ئێرانی وەک نوێنەرانی تەکنیکیی فیدراسیۆنی جیھانیی تێکواندۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389685-ھەڵبژێردرانی_دوو_ئێرانی_وەک_نوێنەرانی_تەکنیکیی_فیدراسیۆنی_جیھانیی_تێکواندۆ
«سیروس ڕەزایی»و«حافیز مەھدەوی» وەک نوێنەرانی تەکنیکیی فیدراسیۆنی جیھانیی تێکواندۆ ھەڵبژێردران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2020 09:32 Asia/Tehran
  • ھەڵبژێردرانی دوو ئێرانی وەک نوێنەرانی تەکنیکیی فیدراسیۆنی جیھانیی تێکواندۆ

«سیروس ڕەزایی»و«حافیز مەھدەوی» وەک نوێنەرانی تەکنیکیی فیدراسیۆنی جیھانیی تێکواندۆ ھەڵبژێردران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، یەکەم خولی ھەڵبژاردنی نوێنەری تەکنیکیی فیدراسیۆنی جیھانیی «تێکواندۆ» بە ئامادە بوونی ٩٣ بەشدار لە ٥٣ وڵاتەوە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس ڕۆژانی سێ شەممەو چوارشەممە بەڕێوە چوو.

لەم دوو خولەدا سێ نوێنەر لە ئێرانەوە بەشدار بوون کە «سیروس ڕەزایی» سکرتێری لێژنەی تەکنیکی و لە پاڵەوانەکانی تێکواندۆی ئێران و «حافز مەھدەوی» سەرۆکی لێژنەی داوەران، وەک نوێنەری تەکنیکیی فیدراسیۆنی جیھانیی تێکواندۆ  (TD) لە کێبەرکێ جۆربەجۆرەکاندا سەرنجی بەرپرسانی فیدراسیۆنەکەیان ڕاکێشاو ھەڵبژێردران.

تەواوی خاڵەکانی پەیوەست بە کێبەرکێ لە لایەن وانەبێژانی پڕۆفشناڵی فیدراسیۆنی جیھانیی تێکواندۆ لەم خولەدا وترایەوەو ئینجا دوای وەپشت سەر نانی تاقیکارییەکی ئۆنلاین کەسانی ھەڵکەوتە دیاری کران.