ڕۆژی ھەینی لە سلێمانی دا چاوەڕوانی ڕێ و ڕەسمێکی وەرزشی بن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389888-ڕۆژی_ھەینی_لە_سلێمانی_دا_چاوەڕوانی_ڕێ_و_ڕەسمێکی_وەرزشی_بن
یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی ھەینیی داھاتوو بە تەمای کردنەوەی پاڵەوانیەتییەکی کراوەیە بۆ یانەکانی سلێمانی و گردوپەڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2020 08:17 Asia/Tehran
  • ڕۆژی ھەینی لە سلێمانی دا چاوەڕوانی ڕێ و ڕەسمێکی وەرزشی بن

یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی ھەینیی داھاتوو بە تەمای کردنەوەی پاڵەوانیەتییەکی کراوەیە بۆ یانەکانی سلێمانی و گردوپەڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان، یەکێتی گۆڕەپان ومەیدانی سلێمانی بەسەرپەرشتیی نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپیی سلێمانی بە یادی مامۆستای کۆچکردوو « جەمال سالح» پاڵەوانێتی کراوەی کوڕان وکچان بۆیانەکانی سلێمانی ودەوروبەری دەکاتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پاڵه‌وانێتییه‌که‌ ڕۆژی هەینی ٢٠٢٠/١٢/٤ لە یاریگای زانکۆی سلێمانی له‌ کاتژمێر دووی پاشنیوه‌رۆ ده‌ست پێ ده‌کات.

وەک باسیشی دەکرێت بریاره ‌له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ش دا یانه‌کانى «سه‌رچنار»،  «پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى» ، «سیروانى نوێ» و «سلێمانى» به‌شدارییان ھەبێت.