کانونی یه‌که‌م 06, 2020 14:31 Asia/Tehran
  • خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێم

ئەمڕۆ، یەکشەممە کێبڕکێی یانەکان لە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامی دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ” یانەی لیڤەرپوڵ ڕوبەڕوی وڵڤەرهامپتن دەبێتەوە، کاتژمێر (7:30) بەکاتی هەرێمی کوردستان یاری دێربی لەندەن لەنێوان تۆتنهام هۆتسپێرز و ئارسیناڵ لە یاریگای تۆتنهام ستادیەم ئەنجامدەدرێت.

لە خولی ئیسپانیا و لە گرنگترین یارییدا، یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاریگای میندێزۆڕۆزا میوانداری ڕیاڵ سۆسیدادی دووەمی ڕیزبەندی دەکات.

لە ئیتاڵیاش شەش یاری ئەنجامدەدرێن، لە بەهێزترینیاندا یانەکانی ناپۆلی و میلان لەدەرەوەی یاریگای خۆیاندا بەرانبەر کرۆتۆنی و سامپدۆریا یاریدەکەن.

لە خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا کێبڕکێی هەفتەکانی 10 و 13 درێژەیان دەبێت.

سەرپەیڤ