کانونی یه‌که‌م 08, 2020 15:35 Asia/Tehran
  • کوردێک بڕوانامه‌ی یانه‌ی «به‌رشه‌لۆنه»‌ی به‌ده‌ست هێنا

ڕاھێنەرێکی ئافرەتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بڕوانامه‌ی یانه‌ی «به‌رشه‌لۆنه‌»ی بۆ یاریی فوتساڵ به‌ده‌ست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «ڕوبینا گورگیس شەمۆ»، یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی فوتساڵی ئافره‌تانی یانه‌ی دهۆک بڕوانامه‌ی شرۆڤه‌کاریی زانکۆی «به‌رشه‌لۆنه‌»ی مسۆگەرکرد .

بە پێی ئەم ھەواڵە «ڕوبینا» له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شداریی چه‌ندین خولی جۆراوجۆری نێوده‌وڵه‌تی کردووه‌ له‌وانه‌ بڕوانامه‌ی شرۆڤه‌کاریی «زانکۆی به‌رشه‌لۆنه» ‌و ھەروەھا «یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا» به‌ کۆنمره‌ی (97.5)ەوە.

ئەم ڕاھێنەرە کوردە هاوکات شرۆڤه‌ی یاریی تۆپی پێشی  له‌ لایه‌ن کۆربه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکی بۆ ڕاهێنه‌ران بە  دەست ھێناوە.

سەرپەیڤ