پاڵەوانەتی ئێرانیەک لە پیشبڕکە ئازادەکانی نیشانشکاندنی ئۆنلاینی میسر
کانونی یهکهم 12, 2020 08:35 Asia/Tehran
جەواد فروغی نیشانشکێنی ئولەمپیکیی ئێران لە لقی دەمانچە ی بایی لە پێشبڕکە ئازادەکانی نیشانشکاندنی ئۆنلاینی میسر بوو بە پاڵەوان .
دوایین ڕۆژی پێشبرکە ئازادە نێودەوڵەتی وئونلاینەکانی نیشانشکاندنی میسر ڕۆژی هەینی بە بەڕێوە بردنی فیناڵ پێوشوێن گیرا وجەواد فروغی نیشانشکێنی ئولەمپیکیی ئێران لە لقی دەمانچە ی بایی بە بەدەس هێنانی بانترین خاڵ لەچاو خەنیمەکانی، پلەی پاڵەوانەتی دەس خست.
ئەم پێشبڕکییانە کە لە بەشی دەمانچە لە ڕۆژی پێنجشەممە بە پیشبڕکیکانی قۆناخی بەرایی دەمانچەی بایی دەسپێکرابوو ، دوێنێ ھەینی بە بەڕێوە بردنی فیناڵی ئەم مادە وپاڵەوانەتی فروغی وچوارەم بوونی وەحید گوڵ خەندان نیشانشکێنی دیکەی ئێران کۆتایی پێ هات.