بە ھەوڵی خاتونێکی کورد ، زەعفەران لە مەھاباد رەنێوھات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390292-بە_ھەوڵی_خاتونێکی_کورد_زەعفەران_لە_مەھاباد_رەنێوھات
کەژاڵ بۆکانی یەکەم خاتونی زەعفەرانکاری مەھابادیە کە لە ساڵی رابردووەوە لە مەزرای براکەی دا دەستی داوەتە بەرھەمھێنانی ئاڵتوونی سوور ( زەعفەران) و ئەمساڵ توانی بەروبوومەکەی بچنێتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2020 20:20 Asia/Tehran
  • بە ھەوڵی خاتونێکی کورد ، زەعفەران لە مەھاباد رەنێوھات

کەژاڵ بۆکانی یەکەم خاتونی زەعفەرانکاری مەھابادیە کە لە ساڵی رابردووەوە لە مەزرای براکەی دا دەستی داوەتە بەرھەمھێنانی ئاڵتوونی سوور ( زەعفەران) و ئەمساڵ توانی بەروبوومەکەی بچنێتەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، خاتو کەژاڵ بۆکانی توانی لە قۆناغی یەکەم دا لە ھەزار میتری دووجا و لە قۆناغی دوھەم دا لە یەک ھیکتاردا ، زەعفەران داچێنێ و توانیویەتی لە مەزراکەی خۆی زیاتر لە 500 گڕەم زەعفەران بچنێتەوە . 

کەژاڵ خان درچووی وەرزشە و راھێنەرێکی وەرزشیە و لە رووی ھۆگری خۆیەوە رووی کردووەتە چاندنی زەعفران و بە نیازە بە کڕینی ئامێری تایبەتی کشتوکاڵ بەشێوەی پرۆفشناڵ روو بکاتە ئەم کارە . 

 زەعفەران ، زۆر بە نرخە و لە ئێران لە رۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە بەرھەمدێ .