دەسپێکی پێشبڕکێکانی شەترەنجی پاڵەوانەتی خوێندکارانی ئاسیا بە میواندارەتی تاران
کانونی یهکهم 14, 2020 14:08 Asia/Tehran
پێشبڕکێکانی شەترەنجی پاڵەوانەتیی خوێندکارانی ئاسیا لە تاران لە ئەمڕۆ دوشەممەوە دەسپێبوو و تا 29 ی دیسامبری 2020 درێژەی دەبێ .
بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ھەواڵدەریی ئیران پرێس ، ئەم پێشبڕکێیانە بە میوانداریی فێدراسیۆنی نیشتمانیی وەرزشیە زانکۆییەکان و فێدراسیۆنی شەترەنجی ئێران بە شێوەی ئۆنلاین لە دو بەشی کچان و کوڕان خەریکە بەڕێوەدەچی .
لەم پێشبڕکێیانەدا 102 شەترەنج باز لە ئێران ، چین ، سەنگاپوور ، تایلەند ، ھیندستان ، ئەندوونزیا ، قازاقستان ، قرقیزستان ، لوبنان ، مالزیا ، مەغولستان ، عوممان و سریلانکا بەشدارن .