ئاسەوارێکی مێژوویی 2800 ساڵەی بۆکان لە سویسڕاوە گەڕێندرایەوە ئێران
وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی ڕایگەیاند: کۆمەڵێک لە خشتە ڕەنگ کراوەکانی تەپۆڵکەی قەڵایچی بۆکان کە لە وڵاتی سویسڕا بوون، گەڕێندرایەوە ئێران.
ە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر مونسان ڕایگەیاند: 49دانە خشتی ڕەنگ کراو کە لە تەپۆڵکەی قەڵایچی بۆکان دۆزرابوونەوە و لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران برابوونە دەرەوەی وڵات و لە سویسڕا بوون، دوای شوێنگیری پێویست گەڕێندرانەوە ئێران.
ئەو کۆمەڵە خشتە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی حەوت و هەشتی پێش زایین و لە تەپۆڵکەی قەڵایچی بۆکان دۆزراونەتەوە، 8 ساڵ لەمەوپێش لەلایەن بنەماڵەیەکی ئێرانییەوە لە سویسڕا بۆ فرۆش دانرابوون، کە بە بەدواداچوونی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی و باڵوێزخانەی ئێران لە سویسڕاوە گەڕێندرانەوە ئێران و بڕیارە لە پیشانگایەک لە مۆزەخانەی نەتەوەیی ئیران بخرێتە بەرچاوی بینەران.