کانونی یه‌که‌م 22, 2020 10:29 Asia/Tehran
  • زیادکرانی بوجەی ڕێ و ڕەسمی دەست پێکران و کۆتایی ھاتنی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

بوجەی ڕێ و ڕەسمی دەست پێکران و کۆتایی ھاتنی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ زیاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدرەریی «کیۆدۆ»، لێژنەی بەرپاکرانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک بڕیاری دا بوجەی ڕێ و ڕەسمی دەست پێکران و کۆتایی ھاتنی ئەم یارییانە ھەتا ئاستی  16.5 میلیارد «ین» واتە «159.7 میلیون دلار» بەرز کاتەوە.

وەک پێش بینی کراوە بەرپاکراانی ئۆلەمپیک بۆژاپۆن ١٣ ملیارد دۆلاری خەرج ھەڵدەگرێت.

١٥ ھەزارو ٤٠٠  وەرزشوانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک لەم یارییانەدا بەشداری دەکەن.

بە پەک کەوتنی یەکساڵەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم تۆڕنۆمێنتە لە ٢٣ی ژوئیەوە ھەتا ٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١ و پارائۆلەمپیکیش لە ٢٤ی ئاگۆستەوە ھەتا ٥ی سپتامبەر لە پێتەختی ژاپۆن بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ