کانونی یه‌که‌م 25, 2020 16:05 Asia/Tehran
  • ئەنساری فەرد باشترین سەودای یانەی «ئەی ئی کەی»ی ئاسێنا بووە

میدیایەکی وەرزشی لە یونان، ھێرشبەرەکەی تۆپی پێی ئێرانی وەک باشترین سەودای یانەی «ئەی ئی کەی»ی لەم وەرزەدا ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، ماڵپەڕی «To10»ی یۆنان نووسی: ھەڵکەوتەترین یاریزانی یانەی «ئەی ئی کەی»ی ئاسێنا لە نەخشاندنی گۆڵ دا «کەرم ئەنساری فەرد» بووە . ناوبراو بایەخمەند ترین گواستنەوەی ئەم تیپە لەم وەرزەدا دێتە ئەژمار. ئەو گۆڵەی کە «ئەنساری فەرد» لە یاریی ھەڵبژاردەی لیگی ئەورووپادا لە «ڤۆڵسبۆرگ»ی داو بووە ھۆی ھەڵکشانی  یانەی «ئەی ئی کەی»ی ئاسێنا ، پیشاندەری ھەوڵ و چالاکیی ڕۆژانەی ناوبراوە .

«کەریم ئەنساری فەرد» ھەتا ئێستا ھەشت گۆڵی بۆ یانەی «ئەی ئی کەی»ی ئاسێنا  تۆمار کردووە کە حەوتیان لە سوپەرلیگی یۆنان دا تۆمار کراوەو کردوویەتی بە باشترین گۆڵکاری کێبەرکێکان.

تەواوی گۆڵەکانی «ئەنساری فەرد» بۆ تیپەکەی خاڵ و سەرەتیی مسۆگەر کردووەو زۆر بەخێرایی جێگای خۆی لە تیپەکەدا کردەوە. 

سەرپەیڤ