گیان لەدەستدانی دوو شاخەوان بە ھۆی ھەرەسی بەفر لە بەرزاییەکانی تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390803-گیان_لەدەستدانی_دوو_شاخەوان_بە_ھۆی_ھەرەسی_بەفر_لە_بەرزاییەکانی_تاران
بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگەی تاران رایگەیاند : لە ئەنجامی بەفر و کڕێوە و رنووی بەفر لە بەرزاییەکانی تاران ، دوو کەس کوژران و پێنج کەسیش بەرکەوتن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2020 05:03 Asia/Tehran
  • گیان لەدەستدانی دوو شاخەوان بە ھۆی ھەرەسی بەفر لە بەرزاییەکانی تاران

بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگەی تاران رایگەیاند : لە ئەنجامی بەفر و کڕێوە و رنووی بەفر لە بەرزاییەکانی تاران ، دوو کەس کوژران و پێنج کەسیش بەرکەوتن .

شاھین فەتحی گوتیشی : تیمەکانی کاردانەوەی خێرای مانگی سوور بۆ رزگار کردنی کەسانی گرفتار لە نێو بەفر نێردراونە بەرزاییەکانی تاران . 

ناوچەی شمیراناتی تاران بە ئاووھەوای کوێستانی لە شاری شەمیران و دوو ناحیەی لواسانات و رودباری قەسران لە باکوور و باکووری رۆژھەڵاتی تاران ھەڵکەوتووە و ھەر ساڵ بەفرێکی زۆری تێدەکات .

ئەو ناوچانە لە گەڵ ئەوەدا کە شوێنی گەشتیارین ، شاخەوانانیش رووی تێدەکەن .