مجێورێکی کریستیان لە یەریڤان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390877-مجێورێکی_کریستیان_لە_یەریڤان
مزگەوتی جامعی شاری یەریڤان بە مجێوەرکەی شاز و جیاوازە چونکە ئەو مجێورە موسوڵمان نیە و لەسەر ئایینی مەسیحیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2020 13:56 Asia/Tehran
  • مجێورێکی کریستیان لە یەریڤان

مزگەوتی جامعی شاری یەریڤان بە مجێوەرکەی شاز و جیاوازە چونکە ئەو مجێورە موسوڵمان نیە و لەسەر ئایینی مەسیحیە .

ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، لە راپۆرێکی تێر و تەسەلدا باسی ئەو مجێورە دەکات کە موسوڵمان نیە و مەسیحیە و لە گەڵ ئەوەش دا مجێوری مزگەوتی جامعی یەریڤان پێتەختی ئەرمەنستانە . 

مجێورە کریستانەکە  کە ناوی ڤازگێنە ، دەڵێ خەڵکی تاران بوومە و ئێستا ئەوە 25 ساڵە مجێوزی مزگەوتی جامعی یەریڤانم و زۆریش حەز بە کارەکەم دەکەم و ناتوانم ئەو مزگەوتە جێ بھێڵم و خۆشەویستیی موسوڵمانان کەوتووەتە دڵمەوە.