رۆناڵدۆ وەک باشترین یاریزانی سەدە دیاریکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390882-رۆناڵدۆ_وەک_باشترین_یاریزانی_سەدە_دیاریکرا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە شکستدانی لیۆنێل میسی و محەمەد سەلاح ، خەڵاتی ناسراو بە باشترین یاریزانی سەدەی بردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2020 05:05 Asia/Tehran
  • رۆناڵدۆ وەک باشترین یاریزانی سەدە دیاریکرا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە شکستدانی لیۆنێل میسی و محەمەد سەلاح ، خەڵاتی ناسراو بە باشترین یاریزانی سەدەی بردەوە .

کریستینۆ رۆناڵدۆ دوای ئەوەی خەڵاتی یاریزانی سەدەی پێدرا لە لایەن گلۆب سۆکەرەوە لێدوانێکیداو لەوبارەییەوە وتی: هەرگیز دڵخۆش نەبوم هاوشێوەی ئەو خەڵاتەی ئەمشەو دڵخۆشی کردم، چونکە وەک باشترین یاریزانی 20 ساڵی رابردوو دیاریکرام.

کوتیشی : جارێکی دیکە دڵخۆشم بە ئاهەنگێکی ئاوا مەزن ئەمشەو لە دوبەی لە شوێنێکی ئاوا سەرسوڕهێنەری وەک بورجی خەلیفە.پیرۆزبایی لە لیڤاندۆڤیسکی دەکەم بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ ، لە هانس فلیک وەک ڕاهێنەری ساڵ و پیپ گواردیۆلا وەک ڕاهێنەری سەدە هەروەها بۆ کاسیاس و پیکێ بۆ خەڵاتی پیشەی خۆیان،  پیرۆزبایی لە هاوڕێکەم خۆرخێ مێندس دەکەم بۆ بەجەستهێنانی خەڵاتی باشترین بەڕێوبەری یاریزانان.