ڕێزگیران لە ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرداری شەھید «قاسم سولەیمانی» لەھەڵبژاردەی تۆپی پێ دا
ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە یەکەم ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» لە حەوتەی نۆھەم و دەھەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ لە یانەکانی وڵات دا بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا یەکەم ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرداری مەزن، سپەھبۆد شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» لەگەڵ ڕۆژانی فاتیمیەدا ھاوتەریب کەوتووەو ڕێکخراوەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە ھاوکاریی یانەو کۆڕەکانی تۆپی پێ و یادی ئەم شەھیدە مەزنە دەکەنەوە کە بە پێی فەرمایشتی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی «ھەم پاڵەوانی گەلی ئێران و ھەم پاڵەوانی ئوممەتی ئیسلامی بووە».
لە کێبەرکێی حەوتەی نۆھەم و دەھەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران دا بە ڕەچاو کرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان ڕێ و ڕەسمێکیش بۆ ڕێزنان لە یادی سەرداری سپەھبۆدی شەھید «قاسم سولەیمانی» بە ناوی «مەردی مەیدان» و دەھەی بەرچاوڕوونی و نوێ کردنەوەی پەیمان لەگەڵ ویلایەت لە سەرتاسەری وڵات دا بەڕێوە دەچێت.