داوەرێکی ئێرانی بووبە پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین داوەری فوتساڵی ٢٠٢٠
ماڵپەڕی «فوتساڵی پلینت» پێڕستی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین داوەری فوتساڵی ٢٠٢٠ی ناساند کە ناوی «گلارە نازمی» داوەری ئێرانیشی تیادا بەرچاو دەکەوێت .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، ماڵپەڕی «فوتساڵی پلینت» لە کۆتایی ساڵی زایینیی ٢٠٢٠ ناوی پاڵێوراوانی باشترینەکانی لە بوار وەرزشی فوتساڵی جیھان ڕاگەیاند کە «گلارە نازمی»یش لە ڕیزی ١٠ داوەری ھەڵکەوتەی جیھاندایە.
«نازمی» داوەری نێونەتەوەیی فوتساڵە و لە ئێرانیش دا بەرپرسی بەرپاکردنی کێبەرکێی تۆپی پێی ئافرەتانەو لە کێبەرکێی ھەڵبژاردەی فوتساڵی ئافرەتانیش داوەری دەکات.
ناوبراو داوەری کردنی یاریی دەستپێک و کۆتایی سێھەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیکی لاوانی ٢٠١٨ی «بۆئینێس ئایرێس»و ھەروەھا پێش کۆتایی جامی گەلانی فوتساڵی ٢٠١٩ی ئەورووپای لە ئەستۆ بووە.
جیا لەمە، «نازمی» ناسناوی چوارەمین داوەری ھەڵکەوتەی جیھان بۆ ساڵی ٢٠١٨شی دەستخستووەو ساڵی ڕابردووش لە ڕیزی ١٠ داوەری ھەڵکەوتەی فوتساڵی جیھاندا بووە.