سێ وەرزشوانی کورد بانگێشتنی تیپی نیشتیمانیی کێش ھەڵگرتنی ئێران کران
کادێری تەکنیکی و ھونەریی کێش ھەڵگرتن، ١٣ وەرزشکاری بۆ بەشداری لە ئوردوی خۆسازدانی تیپی تەمەنداران بانگێشتن کردووە کە ناوی سێ وەرزشکاری کوردیشیان تیادا بەدی دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا لە شاری کرماشانەوە، «حافز قەشقایی»، «کیانوش ڕوستەمی» و «کیا قەدەمی» ئەو سێ کێش ھەڵگرە کوردەی پارێزگای کرماشانن کە بانگێشتنی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی تەمەندارانی ئێران کراون.
«قەشقایی»،«ڕوستەمی»و«قەدەمی» بە ڕیز لە دەستەکانی ٥٥ و ٨٥ و ١٠٥ کیلوگرام کێش ھەڵدەگرن و لە ئێستادا ھاوڕێی وەرزشوانانی دیکە لە ئەمڕۆ ١٩ی بەفرانبارەوە بۆ بەشداری لە ئوردوی تیپی نیشتیمانی بانگێشتن کراون.
ئوردوی تیپی نیشتیمانیی کێش ھەڵگرتن بڕیارە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژو ھەتا ٢٤ی بەفرانبار بە میوامدارەتیی شاری ئەھواز لەژێر چاودێریی «موحەممەد حسەین بەرخواە» گەورەڕاھێنی ئەم تیپەدا بەڕێوە بچێت.
ئەندامانی تیپی نیشتیمانیی کێش ھەڵگرتنی ئێران خەریکە خۆی بۆ بەشداری لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیاو ھەڵبژاردەی ئۆلەمپیکی «تۆکیۆ» ئامادە دەکات.
«کیانوش ڕوستەمی» بەرەوەی میدالیای ھێڕس ئۆلەمپیکی ٢٠١٦ی ڕیۆدۆژانیرۆ، جێگری پاڵەوانی ئۆلەمپیکی ٢٠١٢ی «بەندن» و ھەروەھا پاڵەوانی جیھان لە ساڵانی ٢٠١١و ٢٠١٤، «حافز قەشقایی» بەرەوەی میدالیای زیوی ٢٠١٩ی جیھان و «کیا قەدەمی»ش بەرەوەی میدالیای برۆنزی کێبەرکێکانی ٢٠١٣ی ئاسیایە.