خانمە ھونەرمەندێکی سنەیی لە گوندێکی سەردەشت کتێبخانەی دانا
کانونی دوھەم 09, 2021 07:47 Asia/Tehran
دوای پێکھاتنی کەمپەینێکی جەماوەر بە ھەوڵی خانمە ھونەرمەندێکی کتێب دۆستی سنەیی بۆ دامەزراندنی کتێبخانە لە گوندی سیسێر ی ناوچەی سەردەشت ، ئەم کتێبخانەیە ئامادە کرا و کرایەوە .
بە پێی ھەواڵێکی کوردپرێس ، گوندی سیسێر سەر بە شاری رەبەتی ناوچەیسەردەشت ، خەڵکانێکی کتێب دۆست و خوێندەواری ھەیە بەڵام کتێبخانەی نیە .
سەرەتاکانی زستانی ئەمساڵ کتێبخانەیەک بە ھەوڵی بێوچان و دوو مانگەی 20 کەس فەرھەنگ دۆستان و بە تایبەت خانمە وێنەگری سنەیی خاتوو سارا جەعفەری ، کتێبخانەیەک بە 3000 بەرگ متێب لە ئاوایی سیسێر کرایەوە .
سارا خان کە پێشتر لە گوندی سەلین ی سەوڵا ی سنە ش کتێبخانەی داناوە گوتی : ژماری کتێبەکانی کتێبخانەکەی سیسێر بەمزوانە دەگاتە 4000 بەرگ و دەتوانێ راژەکاری پێشکەشی لادێکانی دەوربەر و تەنانەت شاری رەبەتیش بکات .