گۆڤاری قەندیل لە پیرانشار دەردەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391383-گۆڤاری_قەندیل_لە_پیرانشار_دەردەچێت
گۆڤاری حەوتانەی قەندیل بە ھەردوو زمانی کوردی و فارسی بە نێوەرۆکی کۆمەڵایەتی و ئابووریی لەسەر ئاستی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا و بە تەوەری شاری پیرانشار وەک یەکەم حەوتەنامەی خوجێیی لەم شارە دەردەچێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2021 04:41 Asia/Tehran
  • گۆڤاری قەندیل لە پیرانشار دەردەچێت

گۆڤاری حەوتانەی قەندیل بە ھەردوو زمانی کوردی و فارسی بە نێوەرۆکی کۆمەڵایەتی و ئابووریی لەسەر ئاستی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا و بە تەوەری شاری پیرانشار وەک یەکەم حەوتەنامەی خوجێیی لەم شارە دەردەچێت .

لە ئاھەنگێک دا بە ئامادە بوونی ژمارێک لە بەرپرسانی فەرھەنگیی ئاستی پارێزگا و شاری پیرانشار ، گۆڤاری حەوتانەی دوو زمانەی قەندیل پەردەی لەسەر لادرا .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، عەبدوسەلام مەعروفی بەڕێوەبەری گۆڤاری حەوتانەی قەندیل لە ئاھەنگی روونوێنی لە حەوتەنامەی قەندیل گوتی : میدیاکان وەک کۆڵەکەی چوارەمی دیموکراسی کار دەکەن و لە راستی دا ئەگەر بەھا بە میدیاکان بدەیەن ، بەھامان بە کۆمەڵگا داوە .