شەرمەزار کردنی شێواندنی گڵکۆی مامۆستای ھونەرمەند محەمەدی ماملێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391385-شەرمەزار_کردنی_شێواندنی_گڵکۆی_مامۆستای_ھونەرمەند_محەمەدی_ماملێ
بەرپرسی ئیدارەی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری مەھاباد بۆ شەرمەزار کردنی شێواندنی گڵکۆی مامۆستای ھونەرمەند محەمەدی ماملێ ، بەیاننامەیەکی دەرکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2021 05:35 Asia/Tehran
  • شەرمەزار کردنی شێواندنی گڵکۆی مامۆستای ھونەرمەند محەمەدی ماملێ

بەرپرسی ئیدارەی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری مەھاباد بۆ شەرمەزار کردنی شێواندنی گڵکۆی مامۆستای ھونەرمەند محەمەدی ماملێ ، بەیاننامەیەکی دەرکرد .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، دوێنێ ھەینی کەسانی نەناسراو لە ھەنگاوێکی قێزەوەن دا ، کێلی گڵکۆی ھونەرمەندی نەمر محەمەدی ماملێیان لە گۆڕستانی شاری مەھەباد شێواند و سپرێی رەنگی رەشیان لێدا. 

لە بەیاننامەی ئیدارەی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی مەھاباد دا ھاتووە : ئەم جۆرە کارە ناژیرانە ھەم لە روانگەی ئایینەوە ناپەسەندە و ھەم لە گەڵ گیانی فەرھەنگیی و ئەخلاقیی باوی کۆمەڵگای ئیمە نامۆیە . 

مامۆستای نەمر محەمەدی ماملێ بە 2000 گۆرانی وەک پێناسەیەکی مۆسیقا و گۆرانی کوردیی ناسراوە  و تا ئێستا چەندین کتێب لەسەر ژیان و بەرھەمەکانی بڵاوبووەتەوە .