دوو ژیمناستیک کاری مەھابادی بانگێشتنی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی «ترامپولین» کران
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد ڕایگەیاند: «مەتین حاجی»و « ئاریا مام عەبدوڵڵا» ژیمناستیک کارانی خەڵکی مەھاباد بانگێشتنی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی «ترامپولین»ی تەمەندارانی ئێران کران.
«قەرەنی موستەفا پوور» لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وتی: قۆناغی یەکەمی ئوردوی خۆسازدانی تیپی نیشتیمانیی «ترامپولین»ی تەمەندارانی ئێران لە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ ھەتا ٢٦ی بەفرانبار بە شێوەی ئۆنلاین لەژێر چاودێریی ڕاھێنەرانی تیپی نیشتیمانیی ژیمناستیک بەڕێوە دەچێت.
وتیشی: لەم ئوردووەدا ئەوانەی بانگێشتن کراون لە ناوەندەکان و یان ھەر لە شارەکەی خۆیاندا لەژێر چاودێریی گەورەڕاھێنەری تیپی نیشتیمانی بە شێوەی ئۆنلاین پرۆڤەیان پێ دەکرێت و ئینجا ھاوکات و یان لە کاتێکی دیاریکراودا بەکاری دێنن.
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە مەھاباد جەمسەزری «ترامپۆلین»ی وڵاتە، وتیشی: «ترامپۆلین کاران»ی ئەم شارستانە ئەندامی نەگۆڕی تیپی نیشتیمانین و پێشینەی چەندین خولی پاڵەوانەتیی وڵاتیان لە کارنامەدا ھەیە.
«مەتین حاجی»و « ئاریا مام عەبدوڵڵا» وەرزشوانانی شیاوی شارستانی مەھاباد وەک تەنیا وەرزشوانانی پارێزگاکەیان بەشداریی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی «ترامپولین» دەکەن.