کانونی دوھەم 12, 2021 13:02 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی ئێرانی چووە ڕیزی ١٠ یاریزانی ھەڵکەوتەی فوتساڵی جیھان بۆ ساڵی ٢٠٢٠

یاریزانی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران چووە ڕیزی یاریزانە ھەڵکەوتەکانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠٢٠.

ماڵپەڕی «فوتساڵ پلەنت_FUTSALPLANET» لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی ناوی پاڵێوراوانی باشتریستەکانی فوتساڵی جیھانی ڕاگەیاند کە ناوی «حسەین تەیبی» یاریزانی ئێرانیی بواری فوتباڵیش لە نێو دە یاریزانی دیکەدا بەدی دەکرێت.

ئەم یاریزانەی ئێران ساڵی ڕابردوو لە تیپی فوتساڵی «خیرەت»ی کازاخستان بە یانەی «بنفیکا»ی پۆرتۆگالەوە پەیوەست بوو.

«سرخیۆ لۆسانۆ» لە ئیسپانیا، «فیرائۆ»، «دیویس مۆرائێس»، «گادیا»، «بابالۆ»، «پیتۆ» و «ڕودریگۆ هاردی» لە  برازیل، «کاسۆلینۆ» لە ئەرژەنتین و «ئارتم نیازۆف» لە ڕووسیاش لە ڕیزی دە یایزانە پیاوەکەی فوتساڵی جیھان بۆ ساڵی ٢٠٢٠دان.

بەرلەمەش «عەلیڕەزا سەمیمی» گۆڵپارێزی تیپی فوتساڵی «مسی سۆنگۆنی وەرزەقان» بۆ بەشی گۆڵپاراستن، «مسی سۆنگۆن» بۆ بەشی باشترین یانەکانی جیھان، «گلارە نازمی» بۆ بەشی داوەران، «زەینەب کەرەمی» گۆڵپارێزی تیپی فوتساڵی ئافرەتانی «مس»ی ڕەفسەنجان بۆ بەشی ئافرەتانی گۆڵپارێز،«عاتیفە ڕەزایی» گەورەڕاھێنی تیپی فوتساڵی ئافرەتانی «مس»ی ڕەفسەنجان بۆ بەشی باشترین ڕاھێنەرانی ئافرەت و تیپی قوتساڵی ئافرەتانی «مس»ی ڕەفسەنجانیش، ببوون بە نوێنەری فوتساڵی ئێران بۆ ھەڵکەوتەکانی ئەم بوارە وەرزشییە لە ساڵی ٢٠٢٠دا.

سەرپەیڤ