کانونی دوھەم 22, 2021 14:36 Asia/Tehran
  • سێ وەرزشوانی کرماشانی ئامادەی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی باسکەی نابیسایان بوون

ئوردوی خۆسازدانی تیپی نیشتیمانیی باسکەی نابیسایانی ئێران لە کاتێکدا ڕۆژی پێنج شەممە دووھەمی ڕێبەندان دەستی پێ کرا کە سێ وەرزشوانی کرماشانیش تیای دا بەشدارن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی پەیامنێری ئیرنا، «سامان مروەتی»، «موحەممەد ڕەزا پرنەو»و «ئەمیرحسەین تاجەدینی» سێ وەرزشوانی کرماشانین کە بانگھێشتی ئوردوی خۆسازدانی تیپی نیشتیمانیی باسکەی نابیسایانی ئێران کراون.

ئوردوی تیپی نیشتیمانیی باسکەی نابیسایانی ئێران لە ڕۆژی دووھەمی ڕقبەندانەوە لە فیدراسیۆنی باسکە دا بە ئامادە بوونی ١٧ وەرزشوان دەستی پێکراوەو ببڕیاریشە ھەتا ڕۆژی دەھەمی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

تیپی نیشتیمانیی باسکەی نابیسایانی ئێران خۆی بۆ بەشداری لە مێبەرکێی ھەڵبژاردنی ئۆلەمپیکی نابیسایان ئامادە دەکات کە جۆزەردانی ساڵی داھاتووی کۆچیی ھەتاوی بە میوانداریی مالیزی بەڕێوە دەچێا.

«موحەممەد ڕەزا ئاقاکوچەکی» وەک گەورە ڕاھێن و «ئەمیر ناموەر» وەک ڕاھێن جڵەوی تیپی نیشتیمانیی باسکەی نابیسایانی ئێرانیان بە دەستەوە دەبێت.

لە پارێزگای کرماشاندا نزیکەی ٥٠٠ وەرزشوانی نابیسا ھەن کە لە بواری وەرزشیی جۆربەجۆردا بەشێوەی فەرمی چالاکی دەنوێنن. 

سەرپەیڤ