بەرپرسێکی وەرزشی عێراق باسی گەڕانەوەی ھاندەران بۆ یاریگاکانی کردووە
بەرپرسێکی وەرزشی عێراق باسی ئەوەی کردووە کە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو ھاندەران دەتوانن بە ڕەچاوکردنی ڕێنمایە تەندروستییەکان ڕوو لە یاریگاکانی بکەنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، «کاوە ئەحمەد» سهرۆکى لقى سلێمانىی ھەرێمی کوردستانی یهکێتیی تۆپى پێى عێراق ڕایگەیاندووە: له حەوتەى داهاتووەوە هاندهران به پێى رێنماییه تەندروستییەکان دهتوانن بگهِرێنهوه یاریگاکان.
کاوه ئهحمهد ، لهلێدوانێکى تایبهت دا جەختی لەوە کردەوە کە، بریاره لە یاریی داهاتووی «نەورۆز»و «دهۆک» لە یاریگای زانکۆ،بە ڕێژەیەکی دیاریکراو هاندەران بە مەرجی بوونی دەمامک و ڕەچاو کردنی ڕێ نماییە تەندروستییەکان ئامادەی یارگاکە بن.
جێگای ئاماژەیە رۆژی یەکشەممەی داهاتووو له گهڕى سێیهمى پاڵاوتنهکانى خولى پله یهکى عێراق ، یانەی«نهورۆز» میواندارى یاریزانانی «دهۆک» دەبێت .