«شەھاب زاھیدی» بوو بە ھەڵکەوتەترین یاریزانی بیانیی ھەڵبژاردەی ئۆکرانیا
بەرپرسانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆکرانیا ناوی یاریزانی ئێرانیی ئەم ھەڵبژاردەیەیان خستە ڕیزی سێ یاریزانی بیانیی دیکەی ئەم ھەڵبژاردەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی ھەینیی ئیرنا، «شەھاب زاھیدی» ھێرشبەری ئێرانیی تیپی تۆپی پێی ئۆلەمپیکی ئۆکرانیا لە پاڵ «تایسۆن»و «منور سۆلۆمۆن» سێ یاریزانن کە پاڵێوراوی ناسناوی باشترین یاریزانی بیانیی ئەم ھەڵبژاردەیەن لە ساڵی ٢٠٢٠ دا.
ناوی «زاھیدی» لە کاتێکدا وەکویەکێک لە باشترین یاریزانە بیانییەکان ڕاگەیەندراوە کە «تایسۆن» ساڵی ڕابرد ووناسناوی باشترین یاریزانی بیانیی ھەڵبژاردەی ئۆکرانیای بە خۆی تەرخان دابوو.
«سۆلۆمۆن»یش ئەو یاریزانەی تیپی «شاختار»ە گە لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا بە جوارنی دەرخست و بە گۆڵ لێدان لە بەرامبەر «ڕیاڵی مەدرید» بەڵگەی شکست ھێنانی شاگردەکانی «زەیدان»ی مۆر کرد.
«زاھیدی» ھاوینی ٢٠١٩ بە تیپی ئۆلەمپیکی »دۆنتێسک»ەوە پەیوەست بووەو ھەتا ئێستاش چالاکیی باشی لە خۆی پیشان داوە. ئەم یاریزانەی ئێران لە ئێستادا ناسناوی ئاغای گۆڵی ھەڵبژاردەی دراوەتێ و لە نیوەی وەرزی یەکەم دا ٨ گۆڵی تۆمار کردووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی تۆپی پێی ئۆکرانیا ناوی یاریزانی ھەڵکەوتە لە ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندان دا ئاشکرا دەبێت.