شوبات 06, 2021 13:46 Asia/Tehran
  • یانەی نه‌ورۆز میواندارىی دهۆک ده‌کات و پێشمه‌رگه‌ش حه‌ویجه‌

له‌ گه‌ڕى سێیه‌مى پاڵاوتنه‌کانى خولى پله‌یه‌کى یانه‌کانى تۆپى پێى عێراق، رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ دوو یارى له‌ شارى سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت .

له‌ سه‌عات 2ـى پاشنیوه‌رۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ى زانکۆ، نه‌ورۆز میواندار دهۆک ده‌کات که‌ هه‌ردووکیان له‌ گه‌ڕى رابردوو براوه‌ بوون و خاوه‌نى سێ خاڵن.

له‌سه‌ر یاریگه‌ى فه‌رمانده‌یش له‌ هه‌مان کات پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى میواندارى حه‌ویجه‌ ده‌کات که‌ به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ردووکیان خاوه‌ن سێ خاڵن .

به‌ یانه‌ى داقوقه‌وه‌ ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ پێنج تیپ پێک دێت و سێ تیپ بۆ قۆناغى داهاتوو سه‌رده‌که‌ون .

سەرپەیڤ