بەشداریی وەرزشوانانی ئیسکەیتکارو بایسیکڵ سوار لە ئاھەنگی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392738-بەشداریی_وەرزشوانانی_ئیسکەیتکارو_بایسیکڵ_سوار_لە_ئاھەنگی_ساڵگەڕی_سەرکەوتنی_شۆڕشی_ئیسلامی
کۆمەڵگای وەرزشیی ئێران بە ماتۆڕسواران، بایسیکڵ سواران و ئیسکەیتکارانەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ھاوکات لەگەڵ ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاھەنگی ڕێپێوانی دەیەی فەجردا بەشدارییان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2021 12:32 Asia/Tehran
  • بەشداریی وەرزشوانانی ئیسکەیتکارو بایسیکڵ سوار لە ئاھەنگی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی

کۆمەڵگای وەرزشیی ئێران بە ماتۆڕسواران، بایسیکڵ سواران و ئیسکەیتکارانەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ھاوکات لەگەڵ ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاھەنگی ڕێپێوانی دەیەی فەجردا بەشدارییان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمڕۆ لە ئاھەنگی ڕێزنان لە چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی  و بە سەرنجدانی ھەل و مەرجی تایبەتیی ئەمساڵ و فەرمانی بنکەی نیشتیمانیی خەباتی دژی کۆرۆنا لە بارەی بەرپا نەکرانی ڕێپێوان لە ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان، کۆمەڵگای وەرزشیی وڵات بۆ بە ھیندوویی ڕاگرتنی داب و نەریتی نیشتیمانی و شۆڕشگێرانەی گەلی مەزنی ئێران بە شێوەی ھێمایانە بەڵام شکۆدارو بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و لێکدابڕانی کۆمەڵایەتی، دەستیان کرد بە ڕێگابڕین.

ڕێگابڕینی وەرزشوانان کە داگری کۆمەڵێک لە بایسیکێڵ سواران، ئیسکەیتکاران و ماتۆڕسواران بوو لە کاتژمێر ھەشت و نیوی بەیانییەوە لە مەیدانی فیردەوسیی تاران بەرەو مەیدانی ئازادیی دەستی پێکرا.

کۆمەڵگای وەرزشی ئەمساڵیش ئامادە بوونێکی زەق و بەرچاوی لە ڕێزنان لە ئەیاموڵڵای دەیەی فەجردا ھەبوو و بە نوێنەرایەتیی لە لایەن تاک بە تاکی جەماوەری ئێرانەوە ئاھەنگی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندانیان گێڕا. ھەوڵیشیان دا ھەتا ئەم ئاھەنگ و ڕێ و ڕەسمە بە شکۆمەندییەکی زیاترەوە بەرپا کەن و بە بەشداریی خۆیان جارێکی تر ئەوپەڕی ئەوین و ڕێزی خۆیان بەرامبەر بە شەھیدان و ئیمامانی شۆڕش دەرببڕن. وەرزشوانانیش بەش بەحاڵی خۆیان ئەوەیان بە دنیا سەلماند کە لە ھەموو بوارەکاندا لە پاڵ چینەکانی دیکەی کۆمەڵگا داکۆکی و پشتگری لە شۆڕشەکەیان و ئارمانجەکانی دەکەن.