وێنە مێژوییەکانی مەھاباد لە پیشانگایەک دا یەکانگیر دەبن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392745-وێنە_مێژوییەکانی_مەھاباد_لە_پیشانگایەک_دا_یەکانگیر_دەبن
لە شاری مەھاباد پیشانگایەک بۆ خستنە بەردیدی وێنە مێژوییەکانی ئەم شارەو ڕاکێشانی سەرنجی ھۆگران دەکرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2021 18:11 Asia/Tehran
  • وێنە مێژوییەکانی مەھاباد لە پیشانگایەک دا یەکانگیر دەبن

لە شاری مەھاباد پیشانگایەک بۆ خستنە بەردیدی وێنە مێژوییەکانی ئەم شارەو ڕاکێشانی سەرنجی ھۆگران دەکرێتەوە.

سەرۆکی فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری مەهاباد لە ئاھەنگی کرانەوەی ئەم پیشانگایەدا، ڕایگەیاند: لەم پیشانگایەدا وێنەگەلی سەردەمانی کۆن بریتی لە دەیەی ١٣٥٠ی شاری مەهاباد پیشان دەدرێت.

«سیامەند جوانبەخت» سەرۆکی فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری مەهاباد جەختی لەوەش کردووەتەوە کە: هەموو وێنەکان لە سەر دەستی هونەرمەندی بەتوانا «ئەنوەر یوسفی» کۆنترین وێنەگری مەهابادی ئامادە کراون و خراونەتە بەر دیدی ھۆگران.

سەرۆکی فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری مەهاباد ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە، ئەم پیشانگایە لە ڕووبەرێکی ٢٢٥ مەتریی چوارگۆش و بە داهێنانێکی تایبەت و پاراستنی شێوازە کۆنەکان و ڕازاندنەوەی تایبەت بۆ بینەران ئامادە کراوە.