کوردێک دوو خەڵاتی گرینگی شانۆی فێستیڤاڵی فەجر دەباتەوە
شوبات 10, 2021 21:47 Asia/Tehran
بەرھەمی شانۆیی دەرھێنەرێکی کورد خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فەجر دەماشێتەوە
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی مێهر، بەشی کێبڕکێی شانۆی فستیڤاڵی فەجر سەرکەوتنی ھونەرمەندێکی کوردی بۆ بەرھەمە ناوازەکەی بەدواوە بوو.
لە بەشی کێبڕکێی شانۆی فستیڤاڵی فەجردا نیشانی فێستیڤاڵەکەو دیپلۆمی شانازی و خەڵاتی نەختی دەرهێنان بەخشرایە «نیما ئیمان زادە» بۆ دەرهێنانی شانۆی «باب بارا» لە شاری سنەوە.لەم پەیوەندییەدا «عوبەید ڕوستەمی» بەرپرسی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان وێڕای پیرۆزبایی تایبەت لە هونەرمەندانی شانۆی کوردستان و سەرجەم هونەرمەندانی ئەم پارێزگایە، ئەو شانازییەی بە ئەنجامی هەوڵی بەردەوامی گەنجانی هونەرمەندی پارێزگاکە وەسف کرد و بۆ هونەرمەندانی گەنجی شانۆی کوردستان و قوتابیانی دامەزراوەی شانۆی سنە، ئاواتی سەرکەوتنی خواست.